هەواڵ
بەڤیدیۆ:وردەکاری چۆنێتی ڕووداوی گیان لەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنوسەکە و منداڵەکەیان ئاشکرا کرا.
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

پۆلیسی پاریزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاری چۆنێتی ڕووداوی گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنوسان ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت،کردەوەکە خۆکوژی بووە.

لەکۆنفرانسەکەدا کە پەیامنێری ئاڕاستە ئامادەی بوو ئەمڕۆ  پێنج شەممە ١٧-١٠-٢٠١٩ پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد؛بەپێی ھەموو ئەو بەڵگانەی دەستمان کەوتووە کردەوەکە خۆ کوژی بووە و ھەموو فیشەکەکانیش لە ناوەوەی ئۆتۆمبیلەکە بووە کە ٧ فیشەک تەقێنراوە و ١٠ فیشەکیش لە ناو دەمانچەکەدا ماوە.

9766 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 1:06:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ