هەواڵ
شایه‌تحاڵێك له‌پرسه‌كه‌ی لانه‌وه‌ ڕاستیه‌كان له‌ زاری دایك و خوشكه‌كه‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات
 ئاڕاستە

شه‌وی ڕابردووڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس كه‌ ڕوداوه‌كه‌ خۆ كوژی بوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كان ڕوداوه‌كه‌ خۆ كوژی بوه‌  یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی لانه‌ له‌ناو پرسه‌كه‌یه‌وه‌ ڕاستی ڕوداوه‌كه‌ بۆ(ئاڕاسته‌ )ده‌گێڕیته‌وه‌.
شۆخه‌ مسته‌فا هاوڕێی لانە محمد ساڵح هاوژینی ئامانج بابانی كه‌ فه‌رمانبه‌ربوه‌ له‌ به ڕێوه به رایه تى ڕاگه یاندن و چاپ و بلأو كردنه وه و پێكه‌و بون ،له‌كاتی چونی بۆپرسه‌كه‌ی لانه‌  شۆخه‌ ده‌ڵیت به‌شێك له‌ قسه‌كانی خوشك و دایكى لانه له پرسه كه یدا ئه‌وه‌ بوه‌(یاخوا له گوڕه كه ت نه حه سێیته وه ئامانج ، چۆن دلت هات لانه ى خوشكم بكوژى ، چۆن دلت هات ئه و منداڵه بچووكه بكوژى).
ئه‌و قسانه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئامانج بابانی بكوژی هاوژین و منداڵه‌كه‌یه‌تی و بكوژی خۆشێتی هه‌روه‌ك چۆن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ ڕاستی ڕوداوه‌كانی ئاشكراكرد.
شۆخه‌ مسته‌فا هاوڕێی لانه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ زۆر قسه‌ی تر ده‌كرێت له‌ لایه‌ن كه‌س وكاری لانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئامانج بابانی و هه‌ركه‌سیش گومانی هه‌یه‌ دهتوانێت به‌شداری پرسه‌ی ژنان بكات و ڕاستیه‌كان ببیستێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌یره‌ و جێگای گومانه‌ هۆكار چیه‌ یرسه‌ی لانه‌و ئامانج و منداله‌كه‌یان پێكه‌وه‌ نیه‌ ؟
 ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩،  لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).
163155 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 2:20:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ