هونەر
بەوێنە : پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ خوێندکارانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان کرایەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

 ئەمڕۆ پێنج شەممە 10/17 / 2019 لە ژێر دروشمی" لاوان داهاتوو بەڕەنگ دەنەخشێنن " پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری بۆ ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری ڕانیە کرایەوە .

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین و بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بەتواناو بەهرەی خوێندکاران و هونەری شێوکاری لە ڕانیە بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای ڕانیە و لێپرسراوانی تری حکومی و مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی ڕاپەڕین  لەژێر ناوی " لاوان داهاتوو بەڕەنگ دەنەخشێنن " پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری بۆ ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ڕانیە کرایەوە ، کەلەم پێشەنگایەدا خوێندکاران بەدەیان تابلۆی هونەری خویان نمایش کردبوو .

دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕینەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ڕانیە و ئەو خوێندکارانەی کە بەشدارییان لەپێشانگا شێوەکارییەکەدا کردبوو.

348 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 2:24:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ