هەواڵ
له‌م شاره‌ی كوردستان ده‌ستدرێژی كرایه‌ سه‌ركچێكی 7 ساڵان
 ئاڕاستە

ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بلأویكردۆته‌وه‌ کچێکی تەمەن ٧ ساڵی خەڵکی مەریوان کە باوکیشی نییە، لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵانەوە دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەری.

ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ،له‌ هه‌واڵێكدا ڕایگه‌یاندوه‌، ڕۆژی سێشەممی ڕابردوو کچێکی تەمەن ٧ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی (سۆنیا.م( لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵانەوە بە ناوی  ئەحمەد ڕەحمانی  دەستدرێژی کراوەتە سەری  كه‌ سۆنیا لە کۆڵان لەگەڵ هاورێکانی خۆی خەریکی یاری بووە و لەلایەن ئەحمەدەوە هەڵخەڵەتێندراوە و بردوویەتە ماڵەوە و دواتر دەستدرێژیی کردووەتە سەری.
ئەحمەد خەڵکی ئاوایی (چەشمیەر)ی سەر بە سەوڵاوایە بووە و دانیشتووی مەریوانە، هەروەها سۆنیا چەند ساڵ پێش باوکی لەدەست داوە.
3753 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 3:13:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ