هەواڵ
ئێن ئاڕ تی ئە مجارە هە ڵە ی کردو پەلەی کرد
 ئاڕاستە


هە ڵگورد جەلالی ڕۆژنامەنوس لەسەر کەناڵی ئێن ئاڕتی لە نوسینێکدا دەڵێت  ئەمجارە  هەم هە ڵەی کرد هەم پە لەی کرد..

دەقی نوسینکە...

ئەم جارەش (ئێن ئارتی) هەم هەڵەی كرد هەم پەلەی كرد، ئەمجارەشیان (هاوسەنگی نەپاراست) و ( بوێری بەهەڵە بەكارهێنا) و (راستگۆش نەبوو)، نەیتوانی  لەئاست ئەو دروشم و سلۆگانانەدا بێت كە لە 17ی شوباتەوە تائێستا بانگەشەیان بۆدەكات، ئەم جارەش وەك  پیشەی 8 ساڵی رابردوویان ئەو دەزگا میدیاییە، رۆڵێكی زۆر نەرێنییانەو نا مەسئولانەی بینی و جگە لەبەلارێدابردنی كەیسەكان، كاری لەسەر تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری دەروونی هاووڵاتیان بەگشتی و ئەم زۆنە بەتایبەتی كرد.
ئەو دەزگا میدیاییەی  بەبەردەوامی، بانگەشەی پرۆفیشناڵی و پابەندبوون بەئەتەكێتی میدیایی و ئیدیعای تاكە كەناڵی ئەهلی بێ لایەن دەكات و گوێی هەموومانی پێ ئاخنیوە، كەچی مۆفەق نەبوو لە هەڵبژاردنی قسەكەرانی دۆسیەی گیان لەدەستدانی (ئامان و لانە و هامۆ)و چۆنیەتی رووماڵكردنیدا، ئەوەی من تێی گەیشتم ئەو میدیایە زۆر پۆپۆلیستیانە كاریكردو تووشی فۆبیای  دەسەڵات بووە،  دەیەوێت دەسەڵات بكاتە تۆمەتباری كێشەی نێوان دووتاك، دوو هاوسەر، دوو بنەماڵە، دوو خانەوادە،
((هەندێك لەو بەڕێزانەشی لەرووماڵی دۆسیەی ئامانج و لانە))دا لە (ئێن ئارتی) میوانداری كران، زۆر پۆپۆلیستیانەو فاشیزمیانە و بێ هیچ زانیارییەك و دور لەبەرپرسیارێتی میدیایی و ئەخلاقی كۆمەڵایەتی قسەیان كرد، ئەم جۆرە رەفتارانە (وەزارەتی رۆشنبیری) و (داواكاری گشتی) و (دادگا) و (سەندیكای رۆژنامەنووسان)، دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەوە، بەوەی ناچاریان دەكات پێداچوونەوە بەشێوازی مۆڵەتپێدان و كاركردن و مامەڵەی ئەو جۆرە دامەزراوانەدا بكەن و پۆلێنی رۆژنامەنووسی پرۆفیشناڵ و رۆژنامەنووسی پۆپۆلیستیش بكەن.
هاوڕێیان، لێگەڕێن دەزگا پەیوەندییدارەكان كاری خۆیان بكەن و  مەبنە لێكۆڵەرو رۆڵی دادگاو داواكاری گشتی مەبینن ئێمەو ئێوە رۆژنامەنووس و میدیاكارین نەك ئەفسەری ئاسایش و پۆلیس و داواكاری گشتی و دادوەرەو لێكۆڵەرەوە.
10443 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 4:16:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ