هەواڵ
بەوێنە : پێشبڕکێ یەک بە جیاوازترین ئۆتۆمبێلەکانی تاکەکەسی ئەنجام درا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە پێشبڕکێ یەکی جیاواز دا نمایشی چەند ئۆتۆمبێلێکی یەک سەرنشینی کرا کە ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ یەکەمین جارە نمایش و تاقی دەکرێنەوە کە بە وزەی خۆر کاردەکەن .

پێگەی هەواڵی (cgtn) ئاماژەی بەوە کردوە ، کۆمپانیای بریدجستەون ، لەوڵاتی ئوسترالیا یەکەمین نمایش و پێشبڕکێ ی بە چەند ئۆتۆمبێلێک ئەنجام دا کە بەوزەی خۆر کاردەکەن ، ئەو ئۆتۆمبێلانە بە وەرگرتن و کۆکردنەوەی وزەی تێشکی خۆر بۆ 5 کاتژمێر 50 کاتژمێر ڕێدەکەن .

ئەو ئۆتۆمبێلە تاکە کەسیانە لە پێشبڕکێ یەکدا نمایش کران ، ئەو تیمەی کارەکەیان ئەنجام دا لە ناوچەیەکی بیابان گەشتەکەیان دەستپێکرد ، کە گەشتی پێشبڕکێ کە 15 گەشت بوو بەدووری 3000 کم لە داروینەوە بۆ ئادەلێید .

748 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 10:25:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ