هەواڵ
ئەمریکا و تورکیا ڕێکەوتن لە سەر وەستانی هێرشی تورکیا بۆسەر خۆرئاوا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


دوای ئەوەی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  گەیشتنە تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوونەوە بڕیاردرا  لەماوەی  120 کاتژمێر دا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕابگرێت.

دوای بەدوای کۆبوونەوەکە ، مایک پێنس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند " دوای کۆبوونەوەمان بۆ ماوەی 5 کاتژمێر وەک ئەمریکا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا ڕێککەوتوون بۆ  وەستاندنی هێرشەکان و ئاگربەست لە ماوەی 120کاتژمێر تا ئەو ساتەی هێزەکانی خۆرئاوا ( یەپەگە ـ هەسەدە ) لەناوچەی ئارام دەکشێنەوە".

ناوبرا وتیشی "  ئەمریکا  و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن بەتایبەت ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتی هەیە، هەردولا لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی  نێودەوڵەتی ناوچەی ئارام دەپارێزن " .

بەشێک لە چاودێران  دەڵێن "ئەو ڕێککەوتنەی تورکیا و ئەمریکا بە قازانجی تورکیا کۆتایی هاتوە بەوەی تورکیا 32 کم دێتە ناوخاکی خۆرئاوا و سوریاوە ، پێشتر ئەم پێشنیارەو داواکاریەی تورکیا لەلایەن لێپرسراوانی کورد لە خۆرئاوا ڕەتکراوەتەوە .

945 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 10:31:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ