کۆمەڵایەتی
به‌ره‌و پێش بڕۆ تا بێ هیوا نه‌بیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆر جار له‌ژیاندا بێ هیوا ده‌بیت ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك كێشه‌  و گرفت كه‌دێنه‌ پێشت و توشى بێ هیوایت ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆر لاواز ده‌بیت پێویسته‌ كۆڵ نه‌ده‌یت له‌گرتنه‌به‌رى ئه‌و ڕێگایانه‌ى كه‌ڕزگارت ده‌كات له‌بێ هیوا بوونت.
چۆن خۆت ڕزگار ده‌كه‌یت له‌بێ هیوایى ؟
 *خۆراگربه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌ئارامى مامه‌ڵه‌ بكه‌یت.
*هه‌وڵ بده‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ  و دۆستانت بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆت له‌خۆشییه‌كانى ژیان بێ به‌ش مه‌كه‌.
*له‌هه‌وڵدانت مه‌وه‌سته‌ و به‌رده‌وام به‌ له‌ئامانجه‌كانت. 
*هاوسه‌نگى ژیانت ڕابگره‌ و مه‌هێڵه‌ جه‌نجاڵییه‌كانى ژیان زیاتر زاڵ بن به‌سه‌ردا.
 *خۆت به‌شتێكه‌وه‌ سه‌رقاڵ مه‌كه‌ كه‌ بێزارت بكات. 
*زۆربه‌ى كاته‌كانت به‌ته‌نها مه‌مێنه‌ره‌وه‌ تا زیاتر بیر نه‌كه‌یته‌وه‌ .
283 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/19/2019 12:48:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ