هونەر
جوانترین خانم له‌جیهاندا ده‌ست نیشان كرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خانمه‌ نمایشكاری جیهانی ناسراو بێلا حه‌دید ته‌مه‌ن 23 ساڵ ، له‌ڕووی زانستییه‌وه‌ به‌ خاوه‌نی جوانترین ڕوخسار هه‌ڵبژێردرا.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئاڵتونی یۆنانی، پاش چه‌ندین شیكاری له‌ نێوان جوانترین خانمه‌ ناسراوه‌كانی جیهاندا، بێلا حه‌دیدی نمایشكار به‌ ڕێژه‌ی94.37  %پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ و وه‌ك جوانترین خانم هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌ جیهاندا، ئه‌ویش به‌هۆی شێوه‌ و ئاستی نزیكی و دوری چه‌ناگه‌ و لێوه‌كانی، هاوكات چاوه‌كانی.
بێلا حه‌دید یه‌كێكه‌ له‌ نمایشكاره‌ گه‌نجه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ جیجی حه‌دیدی خوشكیدا توانیویانه‌ جیهانی مۆده‌ و كه‌ڤه‌ری مه‌گه‌زینه‌كانی فاشن داگیر بكه‌ن ، ئه‌م دوو خوشكه‌ به‌ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینین.

2082 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2019 12:19:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ