تەندروستی
ئه‌و پشكنینانه‌ى كه‌ پێویسته‌ پێش هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامى بده‌ى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئاشكرایه‌ خانمان و پیاوان پێش هاوسه‌رگیرى پێویسته‌ چه‌ند پشكنینێك ئه‌نجام بده‌ن و دڵنیا بن له‌باشى ئه‌نجامى ئه‌م پشكنینانه‌ .
چونكه‌ كۆمه‌ڵێك گرفتى ته‌ندروستى بۆماوه‌ییه‌ و ئه‌گه‌ر هاوسه‌ران توش بوو ویان هه‌ڵگر بن ئه‌وا ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه‌ وه‌چه‌كانیان توش بووى ئه‌و كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ ده‌بێت ، هه‌ربۆیه‌ پێش پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پێویسته‌ ئه‌م پشكنینانه‌(فحس) ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و پشكنینانه‌ كامانه‌ن كه‌ پێویسته‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز  پێش ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامى بده‌ن:-
پشكنینى خوێن(تالاسیمییا) : دوو توش بووى ویان دوو هه‌ڵگرى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ نابێت هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بده‌ن ، یه‌كییان هه‌ڵگربێت باشتر وایه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ساغ بێت واته‌ هه‌ڵگر نه‌بێت .
كه‌م خوێنى : نابێت هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كێشه‌ى كه‌م خوێنییان هه‌بێت ، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌منداڵه‌كانیان هه‌مان كێشه‌یان توش ده‌بێت.
پشكنینى گشتى خوێن : ئه‌م پشكنینه‌ پێكهاته‌ى خوێن ده‌رده‌خات .
پشكنینى ئاسن: بوونى مادده‌ى ئاسن له‌له‌شدا زۆر گرنگه‌ ئه‌ویش په‌یوه‌ندى به‌ خوێنه‌وه‌ هه‌یه‌ .
پشكنینى DNA  .
پشكنینى جگه‌ر و ڤایرۆسى جگه‌ر .
پشكنینى نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان.
پشكنینى هۆرمۆنه‌كانى هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز .
665 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2019 1:04:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ