کۆمەڵایەتی
ژیانى هاوسه‌ریت له‌ خه‌مۆكى بپارێزه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆرجار هاوسه‌ران بوونى  په‌ره‌سه‌ندنى خه‌مۆكى و بێتاقه‌تى له‌نێوانیاندا ده‌بێته‌ سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى گه‌ووره‌ و درێژه‌ پێدانى ، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى بۆشاییه‌كى گه‌ووره‌ له‌نێوانیاندا و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌كترى .
هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هاوسه‌ران هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵى ئه‌وه‌ بده‌ن نه‌هێڵن خه‌مۆكى و گرژى ده‌روونى له‌نێوانیاندا دروست ببێت .
كاته‌كانى ژیانت ڕێك بخه‌ له‌گه‌ڵیدا و هه‌وڵ بده‌ زۆرترین كاتى بۆ ته‌رخان بكه‌یت .
باشتروایه‌ ڕۆژانه‌ كردار و گفتوگۆتان دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌ شتێكى بچوكیش بێت گۆرانكارى له‌ ژیانتدا بكه‌ .
پێویسته‌ كات ته‌رخان بكه‌یت بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت و یان گه‌شت كردن .
بیر له‌لایه‌نى خراپى ژیان مه‌كه‌ره‌وه‌ و هه‌میشه‌ ڕوو خۆش و لایه‌نى باشى ژیان پشانى هاوسه‌ره‌كه‌ت بده‌ .
خۆت توشى بێتاقه‌تى و خه‌مۆكى مه‌كه‌ با نه‌بێته‌ هۆى تێك چوونى په‌یوه‌ندیتان.
بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌كى تر له‌ ژیاندا تێكه‌ڵى ژیانى هاوسه‌رێتى مه‌كه‌ ، چونكه‌ هه‌ست به‌ساردى تۆ ده‌كات .

492 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/28/2019 12:32:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ