هەمەڕەنگ
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌وا له‌پیاوان ده‌كات كه‌چه‌ڵ بن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هۆكاری بۆماوه‌یی به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی قژروتانه‌وه‌ له‌ پیاواندا داده‌نرێت به‌ڵام چه‌ندین هۆكاری تریش كاریگه‌ریان هه‌یه‌ وه‌ك جۆری خۆراك و كه‌می ڤیتامینه‌كان له‌ له‌شدا ، به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆرى كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات بۆچى زۆربه‌ى پیاوان له‌ته‌مه‌نێكى كه‌مدا توشى ڕوتاندنه‌وه‌ى قژ ده‌بن وه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌چه‌ڵ بوونیان.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ى خستۆته‌ ڕوو زۆر كاركردنى پیاوان (ماندوو) بوونیان كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر قژیان به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌بێته‌ هۆى كه‌چه‌ڵ بوونیان و به‌رده‌وام هه‌ست كردنیان به‌ڕوتاندنه‌وه‌ى . 
ئه‌وه‌شى ڕوون كردۆته‌وه‌ كاركردن بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر ده‌بێته‌ هۆی ڕوتانه‌وه‌ی قژ چونكه‌ كاركردنی زۆر هۆكارێكه‌ بۆ دروستبوونی په‌ستانی ده‌رونی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ردانی ڕژێنه‌كانی له‌ش ده‌بێت. 
هه‌روه‌ك ده‌زانین  په‌ستانی ده‌رونی و دڵه‌ڕاوكێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری له‌ش و سوڕی گه‌شه‌كردنی قژ دروست ده‌كات ، گه‌شه‌كردنی قژ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ قۆناغێك كه‌ توانای دووباره‌ گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی نه‌بێت دوای كه‌وتنی تاڵه‌ قژه‌كان.
1500 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/29/2019 12:55:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ