هەواڵ
هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌كه‌ له‌سه‌ردابه‌شكردنی موچه‌ بڵاوكرایه‌وه‌
 ئاڕاستە


دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی 2019 دوا ده‌كه‌وێت و هۆكاره‌كه‌ش بۆ نه‌ناردنی پاره‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
هه‌موو 5ی مانگێك ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ بۆ هه‌موو مانگه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و هه‌ندێك مانگ بۆ چه‌ند رۆژێك دابه‌شكردنی مووچه‌ دواكه‌وتووه‌ و ئه‌م مانگه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ ،دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8ی 2019 دوا ده‌كه‌وێت و له‌ رۆژی 5ی تشرینی دووه‌م دابه‌شناكرێت، به‌ڵكو له‌ رۆژی 7ی تشرینی دووه‌م دابه‌شده‌كرێت .
هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان پاره‌ی داهاتی نه‌وتی نه‌خستووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و پێده‌چێت له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و دوای ته‌واو بوونی رێككاره‌كان ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌.
جێگه‌ی باسه‌،مانگانه‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ سود له‌ داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌بینێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 317 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش به‌كۆی گشتی بڕی 453 ملیار دینار ده‌نێرێت.
12726 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/2/2019 11:38:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ