هەمەڕەنگ
كه‌سایه‌تى خۆت بناسه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گومانى تێدا نییه‌ هه‌ریه‌كه‌مان جۆره‌ كه‌سایه‌تییه‌كى خۆمانمان هه‌یه‌ ، كه‌سایه‌تییه‌كانیش جیاوازن و هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێكن ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ بتوانى كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز بگریته‌ به‌ر.
له‌خواره‌وه‌ باس له‌هه‌موو جۆره‌ كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین ، بزانه‌ تۆ له‌كام جۆریانیت :-
*كه‌سێكی ئارام و ئاسایی، واته‌ هه‌موو رووداوه‌كان و بابه‌ته‌كانی رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌بینێت، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ حه‌ز به‌ ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان ده‌كه‌ن و بایه‌خ به‌ رووخسار و شێوازی خۆیان ده‌ده‌ن، زۆر گرنگی به‌ گه‌رماو ده‌دات و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ست به‌ حه‌وانه‌وه‌ ده‌كات. 
*كه‌سێكی جدی، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ هه‌میشه‌ رۆتین به‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌یاندا زاڵه‌، له‌نێوان ماڵه‌وه‌ و كاره‌كه‌یاندا، بایه‌خ به‌ رۆشنبیری و ئاستی زانیارییه‌كانی ده‌دات، حه‌ز به‌ ره‌نگه‌ داخراوه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ره‌نگی فه‌رمی وه‌ك ره‌ش و سپی. 
*كه‌سانی توڕه‌ئامێز، هه‌میشه‌ په‌ستانی ده‌روونی له‌سه‌ره‌ و به‌هه‌موو بابه‌تێك هه‌ڵده‌چێت، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ی حه‌ز به‌ كاركردن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپیشه‌ و هاوڕێیانه‌ی كه‌ یارمه‌تیان ده‌ده‌ن، چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن، زۆر بایه‌خ به‌ خواردن ده‌ده‌ن، زۆر ده‌خه‌ون، چونكه‌ به‌رده‌وام ده‌روونیان ماندووه‌.
933 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/3/2019 12:12:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ