هەمەڕەنگ
بۆ سپى بوونه‌وه‌ و پاك بوونه‌وه‌ى نینۆكه‌كانت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
نینۆكیش هه‌روه‌كو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌ش پێویستى به‌خزمه‌ت كردنه‌ تاوه‌كو نه‌شكێت و ڕه‌نگى زه‌رد نه‌بێت ، چۆن یارمه‌تى نینۆكت ده‌ده‌یت تاوه‌كو سپى و ته‌ندروست بێت.
ئه‌و پێكهاتانه‌ كامانه‌ن كه‌ نینۆكه‌كانت سپی ده‌كه‌نه‌وه‌؟ 
*ئاوی لیمۆ بهێنه‌ پاشان كه‌مێك سۆده‌ى نانى تێكه‌ڵ بكه‌ ، پاشان به‌ فڵچه‌ی ددان بیهێنه‌ به‌ نینۆكه‌كانتدا و پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك.
 *ئاوی لیمۆ به‌ته‌نها بهێنه‌ له‌ده‌فرێكدا ، بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك نینۆكه‌كانتی تێدا نقوم بكه‌، هه‌فتانه‌ دووجار دووباره‌ی بكه‌ره‌وه‌، بێگومان فڵچه‌ی ددان پێویسته‌ به‌كاربهێنیت، دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆ. 
*خوێ و لیمۆ ئاوێته‌یه‌كی زۆر باشه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی نینۆكه‌كانت، بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك یان تا وشك ده‌بێته‌وه‌، پاشان به‌ئاوى شله‌تێن بیشۆ .
287 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2019 2:03:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ