تەندروستی
خۆت له‌چه‌وورى ورگ و كه‌مه‌ر ڕزگار بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ورگمان نه‌بێت ، گومان له‌وه‌دا نییه‌ كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى وورگ هۆكارێكه‌ بۆ گه‌ووره‌ بوونى سكت و ورگ ، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ جوانى و ڕێكى له‌ش و لارت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌یت له‌ورگت ڕزگارت بێت .
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ناتوانى له‌ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كاندا به‌دڵى خۆت نان بخۆیت وا هه‌ست ده‌كه‌یت ورگت به‌ره‌و زیان بوون ده‌چێت .
چۆن خۆت له‌ورگت ڕزگار ده‌كه‌یت ؟
ڕۆژانه‌ پرۆتین بخۆ (گۆشت) گۆشتى سپى بێت یان سوور به‌كوڵاوى بێ چه‌وورى و بێ نان به‌ڕووتى بیخۆ .
هه‌موو ڕۆژێك دواى وه‌رزش كردن گه‌رماو ئه‌نجام بده‌ پاشان بحه‌سێره‌وه‌ ، یارمه‌تیت ده‌دات بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى ورگت.
ڕۆژانه‌ خواردنى دوو كه‌وچكى بچووك زه‌یتى گوێزى هندى یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆت.
چاى سه‌ووز خواردنه‌وه‌ى چاى سه‌ووز له‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌ و چه‌وورى ورگ ده‌توێنێته‌وه‌ .
خواردنى زه‌رده‌چه‌وه‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ى ورگ .
زۆر ئاو بخۆره‌وه‌ بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى .
كاتى خه‌وت ڕێك بخه‌ و له‌كاتى خۆیدا بخه‌وه‌ چونكه‌ خه‌ویش په‌یوه‌ندى به‌ زیاد بوونى كێشى له‌ش و ورگه‌وه‌ هه‌یه‌ .
6013 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2019 12:30:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ