هەواڵ
بڕیاره‌نوێكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاڕاستە

سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕیاره‌كه‌ ناو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و سكوله‌رشیپی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ناگرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(ئامانج ره‌حیم) له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ،پرسیارێكی زۆرم بۆ هاتووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ یه‌كه‌مه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ 8582 ى  27 ى 10 ى 2019 ى تایبه‌ت به‌ راگرتنی كاتیی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن تا ده‌ركردنی رێنمایی نوێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی.
ڕاشیگه‌یاندوه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ دوێنێ به‌ نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران - دیوان ژماره‌ 9388 ى رێكه‌وتى 6 ى 11 ى 2019 رێكخراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م راگرتنه‌ مۆڵه‌تی خوێندن له‌ ناو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و سكوڵه‌رشیپی (زماله‌) ى وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ناگرێته‌وه‌ و ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ به‌ده‌ركراون له‌ راگرتن و به‌رده‌وام ده‌بن به‌ مه‌رجێك به‌ گوێره‌ی یاسا و پێوه‌ره‌ كارپێكراوه‌كان بن.
15443 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/7/2019 12:37:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ