هەواڵ
له‌باره‌ی یه‌په‌گه‌وه‌ ئەردۆغان دەچێتە ئەمریكا
 ئاڕاستە

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "بۆ تاوتوێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر باكووری رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە واشنتن كۆدەبێتەوە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، دووپاتیكردەوە سەرەڕای رێككەوتنیان لەگەڵ ئەمەریكا كەچی هێزەكانی یەپەگە هێشتا لەسەر سنوورەكان ماون.
ئەم لێدوانەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە كۆشكی سپی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە.
جێگه‌ی باسه‌ سه‌ڕه‌ڕای ئاگربەست و رێككەوتن لە نێوان ئەمەریكا و توركیا، دواتر رووسیا و توركیا كرا، بەڵام هێشتا جەنگ لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە.
56 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2019 3:30:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ