هەواڵ
هه‌موو جۆره‌ شیرینیه‌ك یان خواردنێكى منداڵان له‌ سه‌رشێوه‌ی جگه‌ره‌ قه‌ده‌غه‌كرا
 ئاڕاستە

قائیمقامیه‌تى سلێمانى جۆرێك شیرینى تایبه‌ت به‌ منداڵان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و له‌ هه‌ر دووكان و فرۆشگا و ماركێتێكدا هه‌ر جۆره‌ شیرینی یان خواردنێكى منداڵان له‌ شێوه‌ی جگه‌ره‌دا بفرۆشرێت، راسته‌وخۆ فرۆشگاكه‌ رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ،قائیمقامیه‌تى سلێمانى ڕایگه‌یاندوه‌،تێبینی كراوه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ دووكان و فرۆشگاكاندا جۆرێك شیرینی هاورده‌كراو ده‌فرۆشرێت كه‌ بۆ سه‌رنجڕاكێشانی منداڵان له‌ شێوه‌ی جگه‌ره‌دا دروستكراوه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ رووی كوالێتییه‌وه‌ وه‌كو پێویست نییه‌، له‌ هه‌مان كاتدا جۆرێكه‌ له‌ هاندانی منداڵان تا به‌ لاڕێدا بڕۆن و حه‌زیان بۆ كێشانی جگه‌ره‌ دروست ده‌بێت.
قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو :له‌ هه‌ر دووكان و فرۆشگا و ماركێتێكدا هه‌ر جۆره‌ شیرینی یان خواردنێكی منداڵان له‌ شێوه‌ی جگه‌ره‌دا بفرۆشرێت، راسته‌وخۆ فرۆشگاكه‌ رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌وداواشی له‌ دایكان و باوكان كردووه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئه‌و جۆره‌ شیرینییه‌ بكڕن و له‌ هه‌ر شوێنێكیش به‌رچاویان كه‌وت لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.
62 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2019 3:32:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ