هەواڵ
فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو پارێزگاری تر ده‌رچوو
 ئاڕاستە

دەستەی نەزاهەی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوی بەسرە و بابل دەركرد و قەدەغەی گەشتكردنیشی بۆ دەرەوەی وڵات بەسەریاندا سەپاند.

دادگای لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ هەردوو پارێزگاری پێشوی بەسرە و بابل دەركردكه‌دوای ئەوەی ماجد نەسراوی، پارێزگاری پێشوی بەسرە و ژمارەیەك بەرپرس و سەرۆكی دیوانی پارێزگەكە بە گەندەڵی تۆمەتباركراون.
ڕاشیگه‌یاندوه‌، ئەمڕۆش فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو بەرپرسانە دەرچوە،دەستەی نەزاهەی عێراقیش بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوی بابل دەركرد و قەدەغەی گەشتكردنی بۆ دەرەوەی وڵات بەسەردا سەپاند.
103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2019 3:37:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ