هەواڵ
‎كۆسرەت ڕەسول لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە موسڵمانان پیرۆز دەكات
 ئاڕاستە:کاوان عومەر

کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) پەیامێکی  پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی :
‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
‎بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد د. خ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و موسڵمانانی كورد دەكەم و هیواخوازم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیانی نێوان نەتەوەو ئاینە جیاوازەكان و هەموومان پێكەوە كاربكەین بۆ ژیانێكی خۆشگوزەران و ئارام و لێكتێگەیشتن.

‎بەدەرفەتیشی دەزانم یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی و پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی بكەینە هەوێنی سەقامگیری لە ناوچەكەمان و بەڕێزگرتن لەبیروڕای یەكتر و جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی دەتوانین ژیانێكی خۆشتر و ئاسوودەترمان هەبێ.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان
194 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2019 6:24:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ