هەواڵ
حاکم قادر بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەم کەناڵە دەکات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

بەبۆنەی 28ھەمین ساڵیادی کەناڵی ھەولێری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان،حاکم قادر حەمەجان کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕیکخستنی سلێمانی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی ئەو کەناڵە کرد.

دەقی پیرۆزباییەکە؛

یادی دامەزراندنی كه‌ناڵی هه‌ولێری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان پیرۆزبێت
به‌رێزان كه‌ناڵی هه‌ولێری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
رۆژنامەنوس و كارمەندانی تەلەفزیۆن
بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی پەخشكردنی یەکەمین تەلەفزیۆن له‌ شاره‌ دێرینه‌كه‌ی هه‌ولێر لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان , جوانترین پیرۆزبایتان لێدەكەم و دەستی ماندوونەبوونی یەكە بەیەكەتان دەگوشم، كە بەوپەری دڵسۆزیتانەوە خزمەت بە بینەران و بە بواری میدیای بینراو لەكوردستاندا به‌ تایبه‌تی له‌ شاره‌ دێرینه‌كه‌ی هه‌ولێر كردووه‌ .
کەناڵەکەتان یەکەمین میدیای بینراوی کوردییە له‌ شاره‌ دێرینه‌كه‌ی هه‌ولێر کەخزمەتی زۆری کردووە ئێوە فێرگەیەک بون بۆ دروست بون وپێگەیاندنی چەندین میدیاکاری تر.
هەرسەركەوتووبن و پشتیوان و هاوكاریتان لەسەرخستنی ئەركەكەتاندا بۆ دووپاتدەكەمەوە. دوبارە پیرۆزە و هەر بەردەوام بن بۆخزمەتكردنی شاری هه‌ولێر .
دڵسۆزتان
حاكم قادر حەمەجان
كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)
113 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 12:30:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ