هەواڵ
هەنگاوەكانی كۆنگرەی چواری ی.ن.ك دەچێتە قۆناغێكی ترەوە
 ئاڕاستە

ئەندامێكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن باسی چەند ڕێكارێكی دیاریكردنی كاندیدی كۆمیتەكان بۆپرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەكات.
ڕێبوار ستار ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ ئاڕاسته‌  ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی دیاریكردنی كاندیدی كۆمیتەكان بۆ كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەشێوەیەكی دیموكراتی بێت، بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان راسپێردراون تیروپشك بۆ ڕیزبەندی  ناوی كاندیدەكانیان بكەن.
ئەندامەكەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان ،تەئكیدی كردەوە لەوەی  پێویستە هەڤاڵانی بەشدار لەكۆنفرانسی كۆمیتەو مەڵبەندو دەزگاكانی تری ی.ن.ك لەكاتی پرۆسەی دەنگداندا كارتی بایۆمەتری دەنگدانی خۆیان وخێزانە كانیان پێ بێت.

جێگه‌ی باسه‌ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاره‌  له‌ 7ی 12ی 2019دا یه‌كێتیی كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ببیه‌ستێت و ئاماده‌كاریه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.
483 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 10:14:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ