هەواڵ
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی ئاماری قوربانیه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌
 ئاڕاستە

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراقی رایگەیاندوه‌، لە ماوەی چوار رۆژی رابردووی خۆپیشاندانەكاندا نزیکەی هەزار و 200 خۆپیشاندەر كوژرا و برینداربوون.

 كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه‌، لە چوار پارێزگای عێراقدا 23 خۆپیشانده‌ر و كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ چوار رۆژی رابردوودا كوژراون،هه‌ر له‌و چوار رۆژه‌دا 1077 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ر و كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداربوون.
كۆمیسیۆنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ باسیی له‌وه‌شكردوه‌،201 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 170 كه‌سیان ئازاد كراون.
272 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 10:28:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ