هەواڵ
ئه‌مڕۆ عادل عەبدولمەهدی ئاماده‌ ده‌بێت
 ئاڕاستە

ئه‌مڕۆ شەممە دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  ئەنجامدەدرێت و قسە لەسەر داواكاری خۆپیشاندەران ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكرێت لەوانە هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق و پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و وابڕیاره‌ لە دانیشتنەكەدا عادل عەبدولمەهدی ئامادە بێت.
جێگه‌ی باسه‌، لە كۆتایی مانگی رابردوودا پەرلەمان دانیشتنەكەی تا ئاماده‌بوونی عادل عەبدولمەهدی هەڵگرت، سەرۆكی پەرلەمانیش ڕایگه‌یاندوه‌، ئەگەر سەرۆك وەزیران ئامادە نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرنە بەر.
620 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 10:30:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ