هەواڵ
برینی یەکێکیان سەختە ، دوو کۆڵبەر بە برینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی ئەم قەزایە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 9 / 11 / 2019 دوای ئەوەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە سەر سنوری زەڵێ و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لێکرا دوو کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە . 

عوسمان ئەحمەد ، لێپرسراوی کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی پشدەر بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " کاتژمێر 8 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (2) هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پیشەیان کۆڵبری یە بەبرینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزە ، کە هەردوو بریندارەکە بە گوله‌ بریندار بوون کە لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە سنوری زەڵێ تەقەیان لێکراوە ".

ناوبراو وتیشی " یەکێک لە بریندارەکان گولەی بەرسکی کەتوە وئەوەی تریش بەرقاچی و قاچی شکاوە ، لەئێستادا چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت ،
یەکیان ناوی (س ، م ) تەمەن 19 ساڵ و ئەوەی تریش ناوی (س ، ح) تەمەن 25 ساڵە " .
272 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 10:32:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ