هەواڵ
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه‌ داوا ده‌كرێت نه‌چنه‌ عیراقه‌وه‌
 ئاڕاستە

لە راگەیەندراوێکدا ،وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هاووڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە سەردانی عێراق نەکەن، هۆکارەکەشی بۆ ئاڵۆزی بارودۆخی عێراق و بوونی هەڕەشەکانی تیرۆر گەڕاندووەتەوە.

ئەم ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەکاتێکدایە ماوەی 16 رۆژە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوامە.

جێگه‌ی باسه‌،بەگوێرەی دواین ئامار، 300 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 13 هەزاری دیکەش برینداربوون.
453 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 10:45:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ