هەواڵ
عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات وسزاكانی خۆی ڕاگه‌یاند
 ئاڕاستە

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو خۆپیشانده‌راندا كاری تێكده‌ری ده‌كه‌ن، سزای 20 ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌ : له‌گه‌ڵ خۆپیشانداندا، كاری تێكده‌رانه‌ و تیرۆرستیش كراوه‌ و مه‌به‌ست لێی له‌كه‌داركردنی ده‌وڵه‌ت و لاوازكردنی تواناكانیه‌تی.

عه‌بدولمه‌هدی سزاكانی بۆ پێشێلكارییه‌كان دیاریكراوه‌ و راگه‌یاندوه‌ كه‌ تاوانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌دژی هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، یان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، سزاكه‌ی حه‌وت ساڵ زیندانییه‌، برینداركردنیشیان سزای ساڵێكه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ سزای رێگریكردن له‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ چونه‌سه‌ر كاره‌كانیان، سێ ساڵ زیندانی كردنه‌، كاری تێكده‌ری و وێرانكردنی موڵكی گشتی و فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و سوتاندنی ماڵی هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و باره‌گای حزبه‌كان، سزاكه‌ی زۆر تونده‌ و ده‌گاته‌ 20 ساڵ زیندانی یان زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
1388 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 1:56:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ