هەواڵ
عەبدولمەھدی بە کۆمەڵێک بڕیاری چاکسازییانە وەڵامی سیستانی دەداتەوە
 ئاڕاستە
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق دەداتەوە و ئاماژە بە گۆڕانکاری دەکات لە وەزارەتەکاندا.


‎ لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ئاڕاستە کەوتوە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: گۆڕانکاری لە پێدانی پلەی وەزیفی دەکەین و بەگشتی لە وەزارەتەکەماندا چەندین بەرنامە داندراوە بۆ گۆڕانکاری.
‎ئاماژەی بەوەشکرد: خۆپیشاندانەکان لەپێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاریین و چاکسازی دەکەین لەکۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن.
‎ڕاشیگەیاندووە: یاسای کار لەنێوان کەرتی تایبەت و گشتیدا ڕێکدەخەینەوە و یاسایی ژمارە ٢٣٧ بۆ قەدەغەکردنی چەک هەڵگرتن جێبەجێدەکرێت.
‎روونیشی کردووەتەوە: حکوومەت لێکۆڵینەوە دەکات لە دۆسیەی خۆپیشاندانی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان و هیچ خۆپیشاندەرێک بە دەستگیرکراوی نامێنێەوە.

‎عادل عەبدولمەھدی ئاشکراشی کردووە، سەرەڕای ئەو بڕیاری چاکسازیانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانەوە دەرکراون، چاکسازی نوێیان بەدەستەوەیە وەکو کەمکردنەوەی موچەی بەرپرسانی باڵا بۆ نیوە، گۆڕانکاریی لە پلەبەندی موچە بۆ ئەوەی دادپەروەریی بێتە کایەوە.

‎ئەمەش لەکاتێکدایە سەرۆک دوێنێ ٨-١١-٢٠١٩ عەلی سیستانی داوای لە هێزە سیاسیەكانی عێراق كرد، خشتەیەكی زەمەنی دیاریی بكەن بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراق، ئەو هێزە سیاسیانەش دەرفەتیان ماوە چاكسازی ئەنجام بدەن.
655 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 8:51:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ