هەواڵ
ھۆکارە سەرەکییەکەی خۆپیشاندانی عێراق بە ھەدەردانی داھات و گەندەڵییە
 ئاڕاستە

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە په‌رله‌مانی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گەندەڵی کە بووەتە هۆی بەهەدەردانی داهاتی عێراق و ئەو فێڵ و تەڵەکە بەردەوامانەی کە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەکرێن، ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی خۆپیشاندانه‌كانن.

یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆن گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندووه‌، ئەم شەپۆلە ناڕەزاییەی عێراقی گرتوەتەوە، هۆکارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ دو بابەتی سەرەکی، یەکەمیان گەندەڵییە کە بوەتەهۆی بە هەدەردانی داهاتی عێراق، چونکە لەبری ئەوەی بۆ قازانجی خەڵک و بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری بەکاربێت، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە و هەندێک لە کاربەدەستانی کوردیشەوە چ لە بەغدا و چ لە هەرێمی کوردستانیشدا ئەم داهاتانە بە فیڕۆ دەدرێن". 

ناوبراو بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاشکراشی کردووە،هۆکاری دوەم ئەو فێڵ و تەڵەکە بەردەوامانەیە کە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەکرێن و بە تایبەتیش ئەوەی لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کراون و کۆی پرۆسەی سیاسی عێراقی خستە ژێر پرسیارێکی گەورەوە
202 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 8:54:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ