هەواڵ
كۆڕى چله‌ى ماته‌مینى نه‌قیب عوسمان ناسراو به‌هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو .
 ئاڕاستە

سه‌رله‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌هۆڵى ته‌وار له‌شارى سلێمانى و به‌ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان وكه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان وخانه‌واده‌ى سه‌ربڵندى هه‌ڤاڵى كۆچكردوو،وە ژماره‌یه‌ك لێپرسراوى حزبى وحكومى وهاوڕێ وهاوسه‌نگه‌رانى ، كۆڕى چله‌ى ماته‌مینى (نه‌قیب عوسمان مه‌حمود ئه‌مین ) ناسراو به‌(هه‌ژار) به‌ڕێوه‌چوو .

له‌كۆڕه‌كه‌دا ووتارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ حاكم قادر خوێندرایه‌وه‌و تیایدا دووباره‌ سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى كۆچكردوو ( نه‌قیب عوسمان )كردو خه‌بات وقاره‌مانێتى خانه‌واده‌و خه‌ڵكى تێكۆشه‌رى عه‌سكه‌رى له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خه‌باتدا به‌رز نرخاندو ڕایگه‌یاند یه‌كێتى حزبى خه‌ڵكه‌و له‌خه‌ڵكه‌وه‌ دروستبووه‌و بۆ خه‌ڵك تێده‌كۆشێت ، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان وهه‌ڤاڵانى كۆچكردو له‌گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى درێغى ناكات .

كۆچكردوو نه‌قیب (عوسمان مه‌حمود ناسراو به‌ هه‌ژار) له‌گوندى عه‌سكه‌ر له‌دایك بووه‌و  ساڵى 1979 په‌یوه‌ندى كردووه‌ به‌ڕێكخستنه‌كانى (ى.ن.ك) وساڵى 1982 بووه‌ به‌پێشمه‌رگه‌و به‌شدارى ده‌یان داستانى گه‌وره‌ى كردووه‌و چل ڕۆژ له‌مه‌و به‌رو له‌ ڕۆژى 20/9/2019 به‌كاره‌ساتیكى دڵته‌زێن گیانى سپارد.

288 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 9:04:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ