هەواڵ
گەڕەكێكى سلێمانی دەكرێتە سەنتە‌رێكی بازرگانی گە‌ورە‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئایندەدا گەڕەكی‌ شێخان دەكرێتە سەنتە‌رێكی بازرگانی گە‌ورە‌ .

 سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانیی سلێمانی رایگەیاند: "گە‌ڕە‌كی شێخان كە‌ دە‌كە‌وێتە‌ بە‌رانبە‌ر دادگای كۆنی سلێمانی لە‌ ساڵەكانی 1980وە‌ كاری ئیستملاكی بۆ كراوە‌، بۆ ئە‌وە‌ی بكرێتە‌ سە‌نتە‌رێكی بازرگانی".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بە‌ھۆی خراپی و كۆنی خانوە‌كان دانیشتوانی ئەو خانوانە داوایان كرد لە‌ بە‌رامبە‌ر چۆڵكردنی خانوە‌كانیان، پارچە‌یەك زە‌وییان پێبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش شارە‌وانی سلێمانی 56 پارچە‌ زە‌وی بە‌شێوە‌ی تیروپشك دابە‌شكرد".

بەپێی رونكردنەوەكە: " ئەو گەڕەكە لە ئایندە‌دا دە‌بێتە سەنتە‌رێكی بازرگانی گە‌ورە‌، ئە‌و خانووانە‌شی كە شێوازی كە‌لە‌پوورییان پێوە‌ ماوە‌، لەسەر شێوە بنەڕەتییەكەیان نۆژە‌ن دە‌كرێنە‌وە‌ و لە‌ناو سەنتە‌ری بازاڕە‌كە‌دا وە‌ك مۆزە‌خانە‌ و ھە‌ندێكیان وە‌ك گازینۆ و چێشتخانە‌ بە‌شێوازە‌ كۆنەكە‌ی خۆیان بە‌كاردە‌ھێنرێن".
10888 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/11/2019 9:14:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ