هەواڵ
حكومه‌تێكى سێ مانگى سێ موچه‌ پاشه‌كه‌وت ده‌كات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسى فه‌وتانى سێ موچه‌ى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زاره‌تی دارایی له‌ باره‌ی سێ مووچه‌كه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ پێشنیازی بۆ حكومه‌ت كردووه‌ بكرێنه‌ پاشه‌كه‌وت

سۆران عومه‌ر، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك ده‌ڵێت: ئەم کابینەیه‌ نەیتوانی مووچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تاکۆتایی ساڵ دەتوانێ موچەی مانگی 9 بدات.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:وەزارەت دارایی و ئابووری پێشنیازی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە مووچەی مانگەکانی 10 و11و12، له‌گه‌ڵ مووچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەوت.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەش نەیتوانی مانگێک مووچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ مووچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت
5215 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2019 11:35:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ