هەواڵ
خۆپیشاندانه‌كانى ئێران كۆتایی هات
 ئاڕاستە

خۆپیشاندانه‌كانى ئێران کە بەهۆی گرانبوونى نرخی بەنزینەوە ئەنجامدرا كۆتایی پێ هات و وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات،كه‌ لە پاش هۆشداریەکەی سوپای پاسداران خۆپیشاندانەكان کۆتایی هاتووە.

ئەمڕۆ19-11-2019 غولام حەسەن ئیسماعیلى وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: خۆپیشاندانانەکانی ئێران کە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی بەنزینەوە ئەنجامدرا لە پاش هۆشداریەکەی سوپای پاسداران کۆتاییان پێ هاتووە .
ڕاشیگه‌یاند:له‌ ئێستادا هێمنی و ئاسایش گەڕاوەتەوە بۆ وڵات.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ سووپای پاسداراندا ڕۆژی ڕابردوو هۆشدارییه‌كیدا و ڕایگه‌یاند،ئەگەر ئاڵۆزییەکان بەردەوام بن، هەنگاوی بەپەلە دەنرێت و روبەڕوی ئەو کەسانە دەبنەوە کە پشێوی دروستدەکەن و ئارامی و ئاسایشی خەڵک تێکدەدەن و بە فڕۆکەو چەکی بەهێزەوە ڕووبەروی خۆپیشاندەران دەبنەوە
10377 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/19/2019 4:12:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ