هەواڵ
دوای پەسند کردنی ئەم پڕۆژەیە هەلی دامەزراندن 202 هەزار گەنج دەڕەخسێنرێت
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای ئەو فشارەی زۆری بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە سەر حکومەتی عێراق و بەرپرسان دروست بوو ، حکومەتی بەغدا چەندا خاڵی چاکسازی خستە ڕوو لەوانە ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی خەرجی بەرپرسان.

دیارترین ئەو هەوڵانەی کەدراون هەمواری یاسایی  خانەنشینی عێراقە کە دەرفەتی دامەزراندن بۆ 202 هەزار کەس دەرەخسێنێت کە لە ساڵی 2020 دا دادەمەزرێن .

لەو بارەیەوە "شێروان میرزا " ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی عێراق  لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند " پەرلەمانی عێراق  هەمواری یاسای خانەنشینی یەکگرتووی پەسندکرد کە هەلی دامەزراندن بۆ( 202) هەزار کە س  دەڕەخسێنێت  لە ساڵی (2020)دا. هەروەها  بۆ ساڵی (2021)هەلی دامەزراندنی (59) هەزار کەس دەڕەخسێنێت " .

ئەوەش دوای ئەوەهات لە هەمواری پڕۆژە یاساکەدا کە تەمەنی خانەنشینی لە( 63 )ساڵەوە کراوەتە( 60 )ساڵ ، وە کەمترین مووچە خانەنیشینی (500 ) هەزار دینار دیاری کراوە ، ئەو پڕۆژەیاسایەی هەموار کراوەتەوە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە .
7150 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2019 11:47:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ