هەواڵ
بەوێنە : ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی بەرز ڕاگیرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ڕۆژی 21 / 11 کە بەڕۆژی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناسێراوە ، ئەمڕۆ و لەشاری کۆیە بە ئامادەبوونی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان  و لێپرسراوانی حزبی و حکومی  ڕۆژی شه‌هیدان به‌رز راگیرا.

ئەمڕۆ و لەو یادەداو بە ئامادەبوونی " هه‌ڤاڵان بوڕهان سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 14ی رێكخستنی كۆیه‌ و عوسمان بانی مارانی و نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی  له‌په‌رله‌مانی كوردستان و ژمارەیەک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و پیشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و كادیرانی سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌مان مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌ڕۆژی شه‌هیدانی (ی.ن.ك) به‌رێوه‌چوو.

کە لەو مەڕاسیمەدا ئاماژە بە خەبات و خۆڕاگری و شەهیدان و  بەوەفای دڵسۆزی کەس و کاری شەهیدان کرا کە دەستکەوتی دبەدی هاتوی ئەمڕۆی کوردستان بەخوێن و تێکۆشانی ئەوان هاتۆتەدی.

دیاری کردڕۆژی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، یادکردنەوەی شەهیدان لە کاتێکدایە کە یەکێتی یەکەی سەرۆک( مام جەلال )20 هەزار شەهیدی بە ئازادی و خاکی نیشتمانی کوردان بەخشیوە ، و خەباتی شۆڕشی نوێ لە سەردەستی شەهیدان و پێشمەرگە قەرەمانەکان و بەپشتوانی خەڵکی کوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال بووە هۆی بەدەستهاتنی دەستکەوتەکانی ئازادی و ئاشتی و ئاوەدانی .

570 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2019 1:06:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ