هەواڵ
هه‌رێم.. سیستەمى دابەشکردنى کارەبا بە تەواوى دەگۆڕدرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


بە دانانى پێوەرى زیرەکى کارەبا و خستنەگەڕى سیستەمەکە، شێوازى دابەشکردنى کارەبا لە هەرێمى کوردستان بەتەواوى گۆڕانى بەسەردا دێت و هەر بەکارهێنەرێک کارەباى زیاد بەکاربهێنێت بە بڕینى کارەبا سزا دەدرێت.


ئومێد محەمەد وتەبێژى وەزارەتى کارەبا ڕایگەیاند: پێوەرەکە ئەمپێرى بۆ دانەنراوە، بەڵکو ئاستى بەکارهێنانى کارەبا پەیوەندى بە زۆرى و کەمى بڕى بەهەمهێنانى ئەو وزەیەوە هەیە.

ڕونیشیکردەوە: ” بۆ نمونە ئەگەر بەرهەمهێنانى کارەبا بگاتە 3500 مێگاوات، هەر ماڵێک 10 ئەمپێرى پێدەدرێت، ئەگەر بڕەکە زیاتر بوو، ئەمپێرى زیاترین پێدەدرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر بەرهەم کەمبووەوە، پێدانى ئەمپێر کەمدەکات”.

راشیگه‌یاند: دیاریکردنى ئەمپێرەکان لە ڕێگەى سیستەمێکى ناوەندییەوە دەبێت کە کۆنتڕۆڵى کارەباى هەرێم دەکات، ئەوەش بە مەبەستى هاوسەنگى ڕاگرتن لە دابەشکردنى کارەبادا، تا هەموو هاوڵاتییان وەک یەک ئەو وزەیەیان پێبگات.

15257 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/27/2019 11:40:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ