هەمەڕەنگ
به‌ته‌واوى خۆت له‌ هیلاكى ده‌روونى پاك بكه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان به‌ده‌ست ژیانه‌وه‌ ماندووین ، هه‌رئه‌مه‌شه‌ وات لێ ده‌كات ده‌روون هیلاك و بێتاقه‌ت بیت ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ له‌هه‌وڵدان نه‌كه‌ویت و گرنگى ته‌واو بده‌یت به‌ به‌هێز بوونى ده‌روونت ،چونكه‌ ئاسوده‌یى و به‌خته‌وه‌رى  له‌ به‌هێزى ده‌روونیدایه‌.


چۆن یارمه‌تى خۆت ده‌ده‌یت تاوه‌كو ده‌روون ئاسووده‌ بیت: 

*ڕازى به‌ به‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى وخۆت به‌كه‌م مه‌زانه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ بده‌ به‌هێزتر بیت و قه‌ناعه‌تت به‌خۆت هه‌بێت. 
*هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت، چونكه‌ خواست و ده‌روونت حه‌ز به‌وه‌ ده‌كات و هه‌وڵى بۆ بده‌ چونكه‌ چه‌ند ماندوو بیت بۆى هه‌ست به‌دڵخۆشى ده‌روونى ده‌كه‌یت .
*كاته‌كانت رێكبخه‌ره‌وه‌، هه‌رگیز كاتێكی زۆر بۆ بابه‌تێكی بێ بایه‌خ ته‌رخان مه‌كه‌، یان هه‌موو ژیانت مه‌كه‌ره‌ قوربانی به‌ده‌ستهێنانی شتێك كه‌ هێنده‌ نرخی نییه‌ به‌ڵكو به‌پێی پێویست ، چونكه‌ دواى غه‌م خواردن له‌كات به‌فیڕۆدان سوودت پێ ناگه‌یه‌نێت.
877 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2019 11:33:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ