هەواڵ
وەزارەتی دارایی بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنی دارایی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٩ی بڵاو کردەوە.

بەپێی گشتاندنەکە، کە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی له‌سه‌ره‌ و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە: ئاگاداریان دەکاتەوە کە لەکاتی هەر دادبینییەکی تایبەت بە بەکرێ گرتنی باڵەخانە و خانووبەرە لە نێوان لایەنی یەکەم و دووەم (هاووڵاتییان و فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێم) هەماهەنگییان لەگەڵ بکرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ :  ئەم بریارە به‌ مەبەستی رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی و پاراستنی مافی گەنجینەی حکوومەتی هەرێمە.
7393 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2019 9:46:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ