هەواڵ
فەرمانبەرانى گرێبەست گردبوونەوە داوادەکەن بە هەمیشەیی دابمەزرێن
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 5 / 12 / 2019 بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگە جیاجیاکانی قەزای ڕانیە  لە بەردەم ئیدارەى راپەرین گردبوونەوە .

لە گردبوونەوەیاندا  کە کاتژمێر (10)ى سەر لە بەیانى ئەمڕۆ بەڕێوەچوو لە یاداشتێکیاندا ئاراستەى پەرلەمان و حکومەتی هەرێم  کرابوو دوایانکرد کە بکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەی و بەردەوامبن لە خزمەتکرد ،  دواتر فەرمانبەرانی گرێبەست سەردانی نوسینگەى راپەرینى پەرلەمانى  کوردستان  یاداشتەکەیان ئاراستە کردن .

ئەوەلەکاتێکدایە ، عەباس فەتاح ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاندبوو ، پڕۆژەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست پڕۆژەی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی یەو ئاڕاستەی حکومەت کراوە بەڵام تائێستا حکومەت وەڵامی پێویستی ئەو پڕۆژەیەی نەداوەتەوە ، ئەوە لەکاتێکدایە کە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست نابێتە بارگرانی دارایی بۆ حکومەتی هەرێم بەپێ ی نوسراوی فەرمی وەزرارەتی دارایی .

لە ئێستادا زیاتر لە 29 هەزار 800 فەرمانبەر و مامۆستایی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون .
411 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2019 12:19:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ