هەواڵ
کارتی نیشتیمانی هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

کارتی نیشتیمانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌و هاوڵاتیانەی له‌ بەرواری ٢٠١٩/١٢/١ ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردووە ، ده‌توانن سبه‌ینێ چوارشەممە  كارتی‌ نیشتمانیەکانیان‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.


لە ڕاگەیەندراوێكى کارتی نیشتیمانی سلێمانیدا هاتووە : "‏‎‏‎داواكارین له‌و هاوڵاتیانەی تا بەرواری ٢٠١٩/١٢/١ ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردوە ، سبه‌ینێ چوارشەممە بەرواری ٢٠١٩/١٢/١١ ‏‎‏‎ له‌ كاتژمێر (٢) پاش نیوه‌رۆ بۆ كاتژمێر(٥) ئیواره‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ ئه‌و فه‌رمانگەیە‌ بكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێ كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانیەکانیان‌"

شێرکۆ ئەحمەد بەرێوەبەری کاروباری کارتی نیشتیمانی سلێمانی رایگەیاند: ئەو کارتانەی کە گەراوەتەوە ( ٨٩) ھەزار کارتی نیشتیمانی لە پاش ھەوڵ و ماندووبونێکی زۆری بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێم و به‌غدا بۆ ئەوەی کارتی ساڵی ٢٠١٩ دوا نەخرێت بۆ ساڵی ئایندە"
18334 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/10/2019 9:15:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ