وەرزش
له‌ش له‌وه‌رزى زستاندا پێویستى به‌كام وه‌رزشه‌ هه‌یه‌ !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


به‌گشتى زۆربه‌مان به‌هۆى هاتنى وه‌رزى سه‌رما و زستانه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ وه‌رزش و جووڵه‌ى له‌ش كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ و زیاتر ئاره‌زوو بكه‌ین هه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ دانیشین و نه‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ زۆرینه‌مان له‌م وه‌رزه‌دا توشى زیاد بوونى كێشمان ده‌بینه‌وه‌ به‌هۆى ته‌مه‌ڵییه‌وه‌ .

به‌ڵام له‌ش له‌م وه‌رزه‌ زیاتر پێویستى به‌ وه‌رزش و جووڵه‌ هه‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ پشت گوێ ى نه‌خه‌یت و به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌رى ،چونكه‌ وه‌رزش له‌م وه‌رزه‌دا خوێن چالاك ده‌كات هه‌م له‌شیش گه‌رم دایه‌ت.

باشترین وه‌رزش له‌وه‌رزى زستاندا چییه‌ ؟

به‌پێ ڕۆشتن هه‌روه‌ك ده‌زانین كه‌چه‌ند گرنگه‌ ،به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌ ، چونكه‌ ناتوانى زۆر وه‌رزشى تر بكه‌ى ،به‌ڵام به‌پێ ڕۆشتن ئاسانه‌ ڕۆژانه‌ "20" خوله‌ك باشترینه‌ به‌پێ بڕۆیت.
ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى هۆڵى له‌ش جوانى ده‌كه‌ن له‌م وه‌رزه‌ زۆر سوودمه‌ند ده‌بن هه‌م له‌ڕووى ته‌ندروستى و هه‌م له‌ڕووى له‌ش جوانى و ده‌رونیش ئاسووده‌ ده‌كات.
پاك كردنه‌وه‌ى ماڵ و جووڵه‌ و هه‌ڵسووڕان له‌ماڵدا خۆى له‌خۆیدا ده‌بێته‌ وه‌رزشێك بۆ له‌ش.
جووڵه‌ى پیاوان له‌شوێن كاره‌كه‌یانه‌وه‌ باشترین وه‌رزشه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ، به‌تایبه‌تى ڕۆشتن به‌سه‌ر پلیكانه‌دا .
شه‌وانه‌ له‌ماڵه‌وه‌ ئاره‌زووى چى وه‌رزش و جووڵه‌یه‌ك ده‌كه‌یت ته‌نها 20 بۆ 30 خوله‌ك ئه‌نجامى بده‌.
757 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/10/2019 10:51:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ