زانست
له‌ساڵى نوێ وه‌ ئه‌م مۆبایلانه‌ ناتوانن تایبه‌تمه‌ندى واتس ئاپ به‌كاربهێنن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

كۆمپانیای واتس ئاپ ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ ڤێرژنه‌كانیان كۆنن ناتوانن له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا سوودمه‌ندبن له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی واتس ئاپ.

كۆمپانیای واتسئاپ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دوای ساڵی تازه‌وه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ ڤێرژنه‌كانیان كۆنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌م تا حه‌وته‌م له‌ هه‌موو سیستمه‌كانی ویندۆز و ئه‌ندرۆید ناتوانن چیدی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی واتس ئاپ به‌كاربهێنن.

كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و بڕیاره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ئایفۆنیش كاری پێده‌كرێت، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كۆمپانیای واتس ئاپه‌وه‌، چونكه‌ ئایفۆنیش به‌ سیستمی ئه‌ی ئۆ ئێس هه‌شت كار ده‌كات.

له‌ ماوه‌ی رابردودا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڕیاریدا په‌ره‌ به‌ پڕۆگرامی مۆبایلی ویندۆز نه‌دات ئه‌وه‌ش له‌به‌ردابه‌زینی ئاستی فرۆشتنی له‌ بازاڕه‌كاندا.

1068 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/11/2019 11:55:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ