وەرزش
یاریگای گەورەی تەکیە کرایەوە
 ئاڕاستە


لە مەراسیمێکی شایستەدا یاریگای گەورەی ناحیەی تەکیە کرایەوە.

ئەمڕۆ ۱۱/ ۱۲/ ۲۰۱۹ لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی  وسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە و لێپرسراوانی حکومی و حزبی و گەنجان و وەرزش دۆستانی سنورەکە ، یاریگای گەورەی ناحیەی تەکیە کرایەوە .
مەراسیمەکە لەلایەن لیژنەی تیپە میلییەکانی ناحیەی تەکیەوە ئەنجام درا و تیایدا قائیمقامی چەمچەماڵ وتەیەکی پێشکەش کردوو وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان سوپاسی سەرۆکی پێشوی حکومەتی هەرێمی کرد و هیوای خواست بەهەموولایەک خزمەتی زیاتری سنورەکە بکەن .
دواتر هەریەکە لە پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و نوێنەری سەرۆکی هەرێم وتاریان پێشکەش کرد .

577 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/11/2019 10:49:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ