هەواڵ
ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكان.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مڕۆ یەكشەممە 15-12-2019 مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییە سیاسییەكان دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچە پشت بە دوو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەكەمیان پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ كە مانگانە 317 ملیار دینارە، دووەمیان ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانە لە بەغداوە كە مانگانە 454 ملیار دینارە.

1724 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/15/2019 10:24:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ