هەواڵ
خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان راگه‌یه‌ندرا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی موچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بڵاوکردەوە ، بەپێی خشتەکه‌ سبەینێ دوشەممە موچەی هەریەکە لە کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەنجومەنی دادوەری، کەمئەندامان و وەزارەتی داد دابەشدەکرێت.


ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی سێشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف وکاروباری ئاینی و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردوە، رۆژی چوارشەممە 18-12-2019 موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و نشینگەی هەرێم و لیوای یەک و دوی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت و گاز دابەشدەکرێت.

لە خشتەکەی وەزارەتی داراییدا هاتوە، رۆژی پێنجشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەروەها موچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دابەشدەکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رۆژی یەکشەممە 22-12-2019 موچەی هەریەکە لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان هەروەها خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.



وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، رۆژی 23ی ئەم مانگە بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.
2632 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/15/2019 11:28:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ