هەواڵ
ڕزگارى.. منداڵیكى 16 ساڵان ده‌ستگیر كرا
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

 به‌هۆى دزى كردن له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكى هاوڵاتییه‌ك منداڵێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵان ده‌ستگیر كرا.

ئەمڕۆ یەک شەمە مقدەمی مافپەروەرعلی جەمال قدووری له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ :" دوای ئەوەی هاوڵاتیەکى دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار سکاڵای هێنایە لای بنکەی پۆلیسی ناحیەکە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی موبایلەکەیان دزیوە ".
دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری توانیان تۆمەتبار کەمێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵانە و لە نەتەوەی عەرەبە دەستگیربکەن کەموبایلی سکاڵاکاری پێ بووە . دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەتاوانەکەدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەند کراوە.
669 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/15/2019 2:20:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ