وەرزش
مەترسی لەبەڕێوەچوونی کلاسیکۆ هەیە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


بەهۆی بارودۆخی سیاسی و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا مەترسی لە بەڕێوەچونی کلاسیکۆ هەیە.

لەوبارەیەوە میدیاکان لێدوانی وتەبێژی هێزەكانی پاراستی ئەمنی كلاسیكۆیان بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندوە ، كە مەترسی لەیاریگای كامپ نو هەیە و گروپەكانی تسۆنامی ئازادی هێرش بكەنە سەر ئەو یاریگایە   هەروەها بریارە وەفدی یانەی ریاڵ مەدرید بەرێكارێكی ئەمنی توند ببرێتە یاریگای كامپ نو و 12 زریپۆشی هێزەكانی ئاسایش پارێزگاری لەوەفدەكە دەكەن  .

هەروەها گروپی تسۆنامی ئازادی بریاریانداوە چوار سەعات بەر لەدەستپێكردنی یاریی كلاسیكۆ لەنزیك یاریگای كامپ نو خۆپیشاندان دەستپێبكەن و رایانگەیاندووە پێشبینی ئەوە دەكەن ژمارەی خۆپیشاندەران بگاتە 25 هەزار كەس بۆ ئەوەی ڕەوشەکە تێکبدەن.
610 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/18/2019 3:10:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ