زانست
یەک ملیۆن دۆلار بۆ هەرکەس بتوانێت کێشەیەک لە ئەپڵدا بدۆزێتەوە
 ئاڕاستە


 ئەپڵ بڕیاریدا، خەڵاتی هاندان بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بەو کەسانە بدات کە کێشەی سیکیوریتی لە سیستمی ئای ئۆ ئێسدا دەدۆزنەوە.

 کۆمپانیای ئەپڵ خەڵاتی هاندانەکەی لە جاران گەورەترکردووە، خەڵاتەکەش تایبەتە بەو کەسانەی بە (چەند مەرجێک) کێشەی سیکیوریتی لە سیستەمی کارپێکەری ئامێرەکانیدا دەدۆزنەوە، کە لە ئایفۆن و ئایپاد و ماک بووکەکاندا بەکارهێنراوە.

کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٦وە بەرنامەی هاندانەکەی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تایبەت بووە بەوانەی کە کێشە تەنیا لە ئای ئۆ ئێسدا دەدۆزنەوە و کارمەندی کۆمپانیاکە خۆین، بەڵام ئێستا هەمووکەس دەتوانێت پارەکە وەربگرێت ئەگەر توانی هەڵەیەکی ئاسایش بدۆزێتەوە و نیشانی کۆمپانیاکەی بدات.

 ئەمەش لەپێناو ئەوەدایە کە هاکەران لەبری فرۆشتنەوەی زانیارییەکان بە کۆمپانیاکانی سیخوڕی، ئەپڵ ئاگاداربکەنەوە تاکو کێشەکانی چارەسەربکات.

شایەنی باسە ئەپڵ تەنیا کۆمپانیا نییە کە خەڵاتی لەم شێوەیەی هەیە، هەریەکە لە کۆمپانیاکانی گوگڵ و بەز فید و فەیسبووک و سامسۆنگیش خەڵاتی هاندانیان هەیە.
912 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/22/2019 1:06:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ