هەواڵ
مەحمود سەنگاوی پله‌ى یەكەمی بەدەستهێنا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



ئەندامێكی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ، ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگدان بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی رادەگەیەندرێت.

مەحمود سەنگاوی ئەندامی كۆنگرەی چواری یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیاند: "پێشبینی دەكەم ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی دەنگدان بۆ دیاریكردنی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی رابگەیەندرێت".

وتیشی: "تائێستا هیچ كەسێك لەسەر ئەنجامی ئەو دەنگانەی جیاكراونەتەوە، سكاڵای تۆمار نەكردووە."

ئاشكراشیكرد: بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان لە بازنەی خانەقین دەنگی یەكەمی بەدەست هێناوە و د.خەسرەو گوڵ محەمەد، دووەم دەنگە.

رۆژی دووشەممە 23-12-2019 لەسێیەم رۆژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 118 ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەچوو، پرۆسەكەش تا كاتكۆ 2:300ی خولەكی بەرەبەیانی سێشەممە بەردەوام بوو.

رۆژی 21-12-2019 كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەهۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی تاسڵوجە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
18834 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/25/2019 11:20:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ